سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌شڵێت، هێرشه‌كان پێشێلكارییه‌كی زه‌قی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی وڵات.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا وتی "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشه‌کانی سەر هه‌رێمى كوردستان دەکەین. به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و دەستپێکردنەوەی توندوتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه"ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵه‌كانى ئاشتی لە ناوچەکەدا."
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به موشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر باره‌گایه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له زڕگوێزه‌ڵه‌ی سنوری سلێمانی و له ئاكامدا نۆ پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه شه‌هیدبون و دوانی دیكه‌ش برینداربون.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی. لە کاتژمێر 4:19 تا 5:25، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندوه‌و خستۆته خوارەوە كه هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتۆته‌وه.