راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی كاره‌باو دابینكردنی غاز
  2026-07-17     

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نن، دوای راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر و كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با، تیمێكی هاوبەشی هەردو وەزارەت راسپێردراون كه‌ بەشێوەیەكی رێكوپێك ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش بكرێت و هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، ئەمڕۆ چەندین تەنكەری غاز له‌ عێراقه‌وه‌ ڕەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا وتیان، دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە كۆمپانیای دانه‌گاز بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەستاند، هەناردەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راوەستا و بڕی 2500 مێگاوات كارەبا كەمبوه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بۆ دابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لە وێستگە جۆراوجۆرەكانی كارەبا بەرهەم دێت، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، تیمێكی هاوبەشی هەردو وەزارەتیان راسپارد بۆ ئەوەی  كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و بەشێوەیەكی رێكوپێك ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش بكرێت. بۆیە تیمێكی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەردەوام چاودێریی دۆخەكە و رێكخستنەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دەكات.

ئه‌و دو وه‌زاره‌ته‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، بۆ دابینکردنی گازی شل پڕكردنەوەی پێداویستیی ڕۆژانەی ماڵان، وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی وەرگرت بۆ دابینکردنی پێداویستیی ڕۆژانەی گازی ماڵان، هەر ئەمڕۆ چەندین تەنكەری گاز ڕەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

هه‌روه‌ها دڵنیاییشان داوته‌ هاوڵاتیان كه‌ "قەیرانی گازی ماڵان ڕونادات و كاردەكرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كێڵگەی كۆرمۆر بەزوترین كات."

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×