ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرش كرایه سه‌ر كه‌مپی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له سورداش له سنوری پارێزگای سلێمانی و له ئاكامدا دو پێشمه‌رگه برینداربون.
ئاوێنه: ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و وتی "لە ئەنجامی هێرشەکەدا دو پێشمەرگەمان بریندار بون. لە ئێستادا بۆ چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە."
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه به موشه‌ك ئه‌نجامدراوه.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئێران به موشه‌ك هێرسی كرده سه‌ر باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له زڕگوێزه‌ڵه‌ی سنوری سلێمانی و له ئاكامدا نۆ پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه شه‌هیدبون و دوانی دیكه‌ش برینداربون.