سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم شه‌رمه‌زار ده‌كات و داوا له‌و وڵاته ده‌كات كۆتایی به‌م هێرشانه بهێنێت.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامیی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات."
وتوشیه‌تی"داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکەین سنورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن."