کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-كهنهكه هێرشهكهی ئهمڕۆی ئێران بۆ سهر بارهگایهكی كۆمهڵهی شۆڕشگێری زهحمهتكێشانی كوردستان شهرمهزار دهكات و دهشڵێت، ئهم هێرشه پشتڕاستی دهكاتهوه كه ئێران هێشتا لە سیاسەتی بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی دژ بە هێزە سیاسییە کوردستانییەکان و ناوچە سنورییەکان بەردەوامە.
ئاوێنه: کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-كهنهكه، له راگهیهندراوێكدا وتی، بەرەبەیانی ئهمڕۆ لە ئەنجامی پەلاماری ئیران بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 9 پێشمەرگە شەهید بون و ژمارەیەکی دیکە بریندار بون، ماڵ و سامان و ژیانی مەدەنیی خەڵکی ناوچەکەش زیانیان پێگەیشتوە.
وتوشیهتی، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم پەلامارە بە توندترین شێوە ئیدانە دەکات و بەو بۆنەیەوە پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدانی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەردەبڕێت. هەروەها هیوای چاکبونەوەی زو بۆ هەمو بریندارەکان دەخوازین.
كهنهكه جهختی كردۆتهوه، ئەم هێرشە دوبارە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هێشتا لە سیاسەتی بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی دژ بە هێزە سیاسییە کوردستانییەکان و ناوچە سنورییەکان بەردەوامە.
ئهوهشی خستۆتهڕو، ئەم بۆردومانە لە کاتێکدا ڕویداوە کە لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندبو کە بەشداری هیچ جۆرە ململانێیەکی سەربازی نابن. بەڵام لەگەڵ ئەو هەڵوێستە بەرپرسیارانەشدا بەردەوام کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی سوپای پاسداران.
كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان داوای له هەمو هێز و لایەنە کوردستانییەکان كردوه کە لەم قۆناغە هەستیارەدا، بە یەکڕیزی، تەبایی و هەڵوێستێکی هاوبەشی نەتەوەیی، لەبەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕفرۆشی، توندوتیژی و پیلانەکانی دوژمنان و داگیرکەران بوەستنەوە و نەھێڵن ئەم جۆرە هێرشانە ببنە هۆی زیادبونی ئاڵۆزی و دابەشبون لەناو ڕیزەکانی گەلی کوردستاندا.
دهقی راگهیهندراوهكه:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پەلاماری موشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکات
بەرەبەیانی ١٧ی تەموز، لە ئەنجامی پەلاماری ئیران بۆسەر بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 9 پێشمەرگە شەهید بون وژمارەیەکی دیکە بریندار بون، ماڵ و سامان و ژیانی مەدەنیی خەڵکی ناوچەکەش زیانیان پێگەیشتوە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم پەلامارە بە توندترین شێوە ئیدانە دەکات و بەو بۆنەیەوە پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدانی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەردەبڕێت. هەروەها هیوای چاکبونەوەی زو بۆ هەمو بریندارەکان دەخوازین.
ئەم هێرشە دوبارە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هێشتا لە سیاسەتی بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی دژ بە هێزە سیاسییە کوردستانییەکان و ناوچە سنورییەکان بەردەوامە. ئەم کردارە دژ بە بنەماکانی مافی مرۆڤ، یاسای نێودەوڵەتی و ڕێساکانی پاراستنی ژیانی مەدەنییانەیە و هەرگیز ناتوانێت چارەسەری کێشە سیاسییەکان بێت.
ئەم بۆردومانە لە کاتێکدا ڕویداوە کە لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندبو کە بەشداری هیچ جۆرە ململانێیەکی سەربازی نابن. بەڵام لەگەڵ ئەو هەڵوێستە بەرپرسیارانەشدا بەردەوام کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی سوپای پاسداران.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەمو هێز و لایەنە کوردستانییەکان بانگدەکات کە لەم قۆناغە هەستیارەدا، بە یەکڕیزی، تەبایی و هەڵوێستێکی هاوبەشی نەتەوەیی، لەبەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕفرۆشی، توندوتیژی و پیلانەکانی دوژمنان و داگیرکەران بوەستنەوە و نەھێڵن ئەم جۆرە هێرشانە ببنە هۆی زیادبونی ئاڵۆزی و دابەشبون لە ناو ڕیزەکانی گەلی کوردستاندا.
لە کۆتاییدا، جارێکی دیکە پرسە و هاوخەمیی خۆمان بۆ بنەماڵەکانی شەهیدان دەردەبڕین، سەری ڕێز و وەفا بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
شەهید نامرن
سەرکەوتوبێت خەباتی ڕەوای گەلەکەمان
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆنسەی بەڕێوەبەریی
17ی تەموزی