وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان: دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات
  2026-07-17     

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، ڕایانگەیاند، دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات.

ئاوێنە: لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبادا هاتووە، دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە كۆمپانیای داناگاز بەرهەمهێنانی گازی سرووشتیی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەستاند، هەناردەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاوەستا و بڕی 2500 مێگاوات كارەبا كەمبووەوە، بۆ دابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لە وێستگە جۆراوجۆرەكانی كارەبا بەرهەمدێت، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، تیمێكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتیان ڕاسپارد بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەن و بەشێوەیەكی ڕێكوپێك ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەشبكرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، تیمێكی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان بەردەوام چاودێریی دۆخەكە و ڕێكخستنەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دەكات، بۆ دابینکردنی گازی شل و پڕكردنەوەی پێداویستیی ڕۆژانەی ماڵان.

دەشڵێت، ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ وەرگیراوە بۆ دابینکردنی پێداویستیی ڕۆژانەی گازی ماڵان، هەر ئەمڕۆ چەندین تەنكەری گاز ڕەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێن.

ئەوەش هاتووە، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە قەیرانی غازی ماڵان ڕوونادات و كار دەكرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كێڵگەی كۆرمۆر بە زووترین كات.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×