وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له گه‌ڕی نوێی هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان تاوه‌كو ئێستا 50 كه‌س كوژراون و زیاتر له 500 كه‌س برینداربون.
ئاوێنه: حسێن كرمانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئه‌مریكادا له‌ماوه‌ی 27ی حوزه‌یران تا ئه‌مڕۆ 18ی ته‌موز 50 کەس کوژراون و زیاتر لە 500 کەسیش بریندار بون.
به‌قسه‌ی حسێن کرمانپور، لە نێو کوژراوەکاندا 5 ژن و 2 كه‌سی خوار 18 ساڵ هه‌بون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌نێو برینداره‌كانیش 32 ژن و 18 مێردمنداڵ هه‌ن.
وه‌ك حسێن كرمانپور ئاماژه‌ی پێدا، تاوه‌كو ئێستا 37 له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه هێڵدراونه‌ته‌وه.