جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا راگرتون، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ره‌فتاره‌كانی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی "جێبەجێکردنی سەرجەم پابه‌ندییه‌كانی خۆی لە چوارچێوەی یاداشتی لێکگەییشتنی ئیسلام ئاباددا ڕاگرتون."
کازم غەریب ئابادی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێرانی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ره‌فتاره‌كانی ئه‌مریكا ناوبرد‌و وتی: "ئەمریکا بە کارە دەستدرێژکارانەکانی، سەرجەم پابه‌ندییه‌كانی خۆی لە سایەی یاداشتی لێکگەیشتنی ئیسلام ئاباددا پێشێل کردون."
غەریب ئابادی کە ئەندامی تیمی دانوستانکاری ئێرانه لەگەڵ ئەمریکا، وتیشی: "لە بارودۆخی ئێستادا، ئه‌وله‌ویه‌تی وڵاته‌كه‌مان بەرگریکردنی لێبڕاوانەیە لە ئێران و وەڵامدانەوەی دەستدرێژکارانە."
یاداشتی لێکگەیشتنی ئیسلام ئاباد کە بە نێوەندگیریی پاکستان لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هاتە ئاراوە، بڕیار بو زەمینەی دانوستان بۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتیی هەمیشەیی لە نێوان هەردو وڵات‌دا بڕەخسێنێت، بەڵام لە هەفتەی ڕابردوەوە بەهۆی هێرشکردنە سەر کەشتییەکان، داخستنه‌وه‌ی گەروی هورمز و دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران، جارێکی تر شه‌ڕی بەردەوام لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەستیپێکردوەتەوە.