به‌رپرسێكی ئه‌منیی ئێرانی له لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌و به‌نده‌ره‌كانی ئیماراتی كردوه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ژێرخانی ئێران.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی ئه‌منیی ئێرانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فارس نیوز هۆشداری داوه له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی هه‌ر جۆره هێرشێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه وتویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی وڵاته‌كه‌مان، له‌پێناو پاراستنی گیان هاوڵاتیان له هێرشه‌كانی ئێران ده‌بێت فڕۆکەخانەکانی دوبەی و ئەبوزه‌بی و هەروەها بەندەرەکانی فوجەیرە و جەبەل عەلی له ئیمارات دەستبەجێ چۆڵ بکرێن.