پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بازاڕی قه‌یسه‌ریی زێڕینگه‌ران، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆنه‌وه بوه له‌نێوان دو لایه‌ندا و له ئاكامدا هاوڵاتییه‌ك برینداربوه.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕی قەیسەریی زێڕینگه‌ران، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە، دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان دو لایەندا ڕویدا. لە ئەنجامدا تەقە کراوە و هاوڵاتییەک لە نێوانیاندا بریندار بوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو هەردو لایەنی شەڕەکەیان دەستگیرکرد. لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراوە.