وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دایە ئێران کە بەتوندی وەڵامی هەر جۆره هێرشێک بۆ سەر خاکەکەی دەداتەوە.
ئاوێنه: یسرائیل کاتز، وهزیری بهرگریی ئیسرائیل، ئهمڕۆ یهكشهممه، لە کاتی بەسەرکردنەوەی ناوەندێکی فریاگوزاری و ڕزگارکردندا وتی: "ئەگەر ئێران موشەک ئاڕاستهی ئیسرائیل بكات، ئێمە بە تەواوی هێزمانەوە هێرشی دەکەینه سهر."
ئەو هەروەها وتی: "ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سیاسەتی خۆی بگۆڕێت، کە ئەمەش ئەگەرێکی کراوەیە، ئێمە هەم بۆ هەنگاوی بەرگری و هەم بۆ هەنگاوی هێرشبەرانە دژی تاران ئامادەین."
ئیسرائیل و ئوردن ئێوارهی ئهمڕۆ ڕایانگەیاند کە چوار موشەک لە ئێرانەوە ئاڕاستهی بەندەری عەقەبە كراون کە سێ دانەیان ڕێگرییان لێکراوە و دانەیەکیان کەوتوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبوە.
عەقەبە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە بەندەری ئیلاتی ئیسرائیلەوە دورە.