عومه‌ر گوڵپی: پێیانوایه‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مه‌ بۆیه‌ به‌نزینیان گران كردوه‌
  2026-07-19     

عومه‌ر گوڵپی، كاندیدی‌ سه‌ركه‌وتوی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم گله‌ییان هه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ كه‌مه‌و به‌شی پێداویستی ناوخۆی هه‌رێم ناكات، بۆیه‌ به‌نزین و سوته‌مه‌نییان گران كردوه‌.

ئاوێنه‌: عومه‌ر گوڵپی، كاندیدی سه‌ركه‌وتوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، گلەییان لە 50 هەزار بەرمیل نەوت هەیە گوایە کەمەو بەشی پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناکات، ئەمەشیان کردوەەتە هۆکاری گرانی بەنزین و سوتەمەنی تر لە کوردستان.

به‌قسه‌ی عومه‌ر گوڵپی ئه‌وه‌ش لە کاتێکدایه‌ پاش وەستانی فرۆشتنی نەوت بە بۆری لە مانگی 3ی 2023، تا مانگی 9ی ساڵی 2025، نەوەک 50 هه‌زار، بەڵکو هەمو ڕۆژێک 220 هەزار بەرمیل نەوتیان لەبەردەست بو، یەک لیتر بەنزینیان بە (450 دینار) و بەرمیلێک نەوتیان بە (45 هەزار) بە کەس نەدا!

وتوشیه‌تی، لەو ماوەیەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێکرد کە نزیکەی (30 ) مانگ دەکات، نزیکەی (100 ملیۆن) بەرمیل نەوتیان فرۆشت و نەوەک سوتەمەنی هەرزانیان بە خەڵک نەدا، بەڵکو یەک دیناری داهاتی ئەو (100 ملیۆن) بەرمیلەشیان نەدایە وەزارەتی دارایی حکومەتەکەی خۆیان!!

ئه‌و پێشی وایه‌، ئەگەر هەمو نەوتی کەنداو لەبەردەست پارتی و یەکێتی و حکومەتەکەیاندا بێت، هەرگیز نابێتە هۆی هەرزانی سوتەمەنی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و گەلی کورد، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەمانە خۆیان بازرگانی نەوت و سوتەمەنین و ئامادە نین لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک دەست لە بەرژەوەندی خۆیان هەڵبگرن!

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×