درەنگانی ئەمشەو بە دوو درۆن هێرشکرایەسەر کەمپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسنوری سورداش، بە پێی زانیارییەکانیش هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبوە.
ئاوێنە: ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو لە کاتژمێر ١:٥٠، بۆ جاری دوەم بە درۆن هێرش کرایە سەر مەقەڕەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەر ئەمشەو و دوای چەند خولەکێک بە درۆنێکی دیکە هێرشکرایەسەر هەمان شوێن.
ئەمجەد حسێن پەناهی باسی لەوەشکرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دەستپێکی شەڕەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 92 مووشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کردووەتە ئامانج.