سوپای پاسداران لە بناری قەندیل هاووڵاتییەک بریندار دەکات
  2026-07-20     

هاووڵاتییەک کە پیشەکەی شوان بووە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی بناری قەندیلە لەلایەن هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکرا و بریندار کراوە، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی قەڵادزێش بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئەو هاووڵاتییە شوانکارەیە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و گولـلە بەر قۆڵی کەوتووە.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سپییەرۆی سەر بە شارەدێی ژاراوە لە دۆڵی لینای بناری قەندیل بووە و پیشەی شوانکارە بووە، لەلایەن هێزەکانى سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بریندار کراوە.

لەوبارەیەوە ڕاستی خدر، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی قەڵادزێ  ڕایگەیاند، هاووڵاتییەک بە ناوی (وسوو حەسەن)، کە دانیشتووی گوندی سپیەرۆی سەر بە شارەدێی ژاراوەیە لە دۆڵی لینای قەندیل و پیشەی شوانکارەیە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتییەکە تەمەنی ٦٩ ساڵە و پیشەی شوانکارەیە، پاش ڕووداوەکەش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەندراوەتە فریاکەوتنی قەڵادزێ و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە ئەمە دووەمین ڕووداوی تەقەکردنە، هەفتەی ڕابردووش هەر لە بناری قەندیل بە تەقەی سوپای پاسداران شوانکارەیەک گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×