میترۆ: به‌ "فەرمانی سەرو خۆیان"، پۆلیسی هەولێر كەلوپەلەكانی ئێن ئارتی گواستەوە
  2026-07-20     

سەنتەری میترۆ رێكارەكان بەرانبەر داخستن و پاشان گواستنەوە و دەستگرتن بەسەر كەلوپەلی ئۆفیسەكەی ئێن ئارتی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای هەولێرەوە رەتدەكاتەوە و داوا دەكات بە یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ ئەم كەیسە بكرێت نەك "فەرمانی سەرو" كە كەس نەزانێت كێیە.

ئاوێنه‌: سه‌نته‌ری میترۆ، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوێنێ هێرش قادر، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كەناڵی ئێن ئارتی لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە ئاگادار كراوەتەوە كە 20ی تەموزی 2026 لە ئۆفیسی ئێن ئارتی ئامادە بێت تا كەلوپەلی ئۆفیسەكەی رادەست بكەن، ئه‌و وتی، "لە بری رادەستكردن دو بارهەڵگر كەلوپەلەكانی ئۆفیسەكەمانیان گواستەوە."

وه‌ك میترۆ ئاماژه‌ی پێدواه‌، بەپێی قسەكانی هێرش قادر كۆمەڵێك كارمەندی هێزی ناوخۆ بە دو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە بە دو كاروان كەلوپەلەكانیانی دەگواستەوە، هەر لە سێتی كامێرا و سێتی مایك و دەنگ و میكسەر و تاقمی قەنەفە و كۆمەڵێك تەلەفزیۆن و پرنتەر و سەلاجە و كورسی و تەپڵەك و سپلیت.

هێرش وتی، "تەنانەت پاتری قەڵەم و ئینجانەی گوڵ و بتڵی غاز و تابلۆی دیوار و جلوبەرگی كارمەندیشی تێدایە" جەختی كردەوە، "كە پرسیار دەكەین دەڵێن فەرمانی سەرو خۆمانە"

پێشتر لە 4ی شوبات 2026، هێزی ئەمنی ئۆفیسەكانی كەناڵی ئێن ئارتی لە دهۆك و هەولێر داخست. بەڕێوەبەری ئێن ئارتی ئەو كات رایگەیاند كە هیچ پاساوێك بۆ ئەم داخستنە نییە و پارێزگاری هەولێریش هۆكارەكەی بۆ "بێڕێزی كردن بە سیمبولەكانی نیشتمان" دەگەڕێنێتەوە.

میترۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، ساڵی 2026، وەك ساڵانی پێشوتر لە زۆرینەی كێشەكانی نێوان حكومەت و دەزگاكانی راگەیاندن، هاوڵاتیان و دەزگاكانی راگەیاندن، یاسای ڕۆژنامەگەری پێشێلكراوەو، نەكراوە بە سەنگی مەحەك، لە بری یاسای رۆژنامەگەری پەنا بۆ بڕیار و رێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و بەندەكانی یاسای سزادانی عێراقی براوە.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، رەفتاری دژ بە پرنسیپەكانی دیموكراسییەت و مافی مرۆڤ، وایكردوە كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری، رەخنە لە ئەدای دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان بگرن و داوابكەن پێشێلكارییەكانی مافی‌ ئازادی‌ رادەربڕین، بوەستێنن.

وتوشیه‌تی، سەنتەری میترۆ رێكارەكان بەرانبەر داخستن و پاشان گواستنەوە و دەستگرتن بەسەر كەلوپەلی ئۆفیسەكەی ئێن ئارتی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای هەولێر رەتدەكاتەوە داوا دەكات بە یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ ئەم كەیسە بكرێت نەك "بڕیاری سەرو" كە كەس نەزانێ كێیە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سەنتەری میترۆ داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندنیش دەكات پابەندبن بە هەمو بڕگەكانی یاسای رۆژنامەگەری نەك تەنها بەندەكانی ماف و ئیمتیازات، بەڵكو پابەندی ئەرك و ئیتیكی كاری رۆژنامەگەریش بن.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×