ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و دانوستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕه‌خنه‌ی ناوخۆیی له‌م پرۆسه‌یه‌دا بوونی هه‌یه و هه‌ندێك لێدوان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه كه‌مده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێستا به‌ده‌ستهاتوون.
ئاوێنە: پزیشكیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی دانوستانه‌كان له چاوه‌ڕوانییه‌كان زیاتربووه، به‌ڵام ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی پێشێل كردووه. ناوبراو ڕوونیكرده‌وه كه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه تیشكی خستبووەسه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز به‌ڕوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا، كه‌چی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بووه به‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ریان ڕێككه‌وتبوون.
سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌روها تیشكی خشته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمن شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به ئامانجی دروستكردنی فشاری ناوخۆیی و داڕمانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌پاند، به‌ڵام یه‌كگرتویی و هاوئاهه‌نگیی خه‌ڵك فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وە بون بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه. به وته‌ی ئه‌و، شكستهێنانی دوژمن له گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی وای لێ‌كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆ، چونكه به‌ئامانجكردنی ژێرخانه‌كان به مه‌به‌ستی خستنی وڵات بوو، كه ئه‌ویش به‌هۆی یه‌كگرتویی ناوخۆییه‌وه سه‌ری نه‌گرت.
له لایه‌كی تره‌وە، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكرایكرد كه له میانه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی جه‌ختی له‌سه‌ر "پێویستی كۆتاییهێنان به دۆخی نه شه‌ڕ و نه ئاشتی" كردۆته‌وه. هه‌روها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ موجته‌با خامنه‌یی له ماوه‌ی ڕابردودا زیادی كردوه و بڕیاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی ئه‌و ده‌درێن.
له پاشخانێكی په‌یوه‌ندیداردا، كه‌ناڵی فۆكس نیوز له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بڕیار بدات له هێرشه‌كانی ئێستاوه بچێته قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕی به‌رفراوان، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئیسرائیل به‌شداری له هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی به‌رفراوانتری ئه‌مریكا دژی ئێران بكات.