دەستەی دەستپاکیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ده‌رچونی سزای دو ساڵ زیندانی بۆ پەرلەمانتاری ئه‌م خوله حه‌سه‌نه‌ین خەفاجی ڕاگەیاند.
ئاوێنه: دەستەی ده‌ستپاكی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، "دادگای ناوه‌ندیی تاوانەکانی دژە گەندەڵی، بڕیاری سزادانی بەسەر پەرلەمانتار حه‌سه‌نه‌ین خەفاجی ده‌ركرد بەهۆی ئەوەی هەستاوه سه‌رانه‌وه‌رگرتن لە سکاڵاکار مستەفا فه‌عل " و داوای بڕی (500,000) دۆلاری لێکردوە.
وتوشیه‌تی"هه‌روه‌ها سزادانی ناوبراو به‌هۆی تۆمارکردنی ڕێژەی (%40)ی پڕۆژەی نیشتەجێبونی 'حەورای به‌غدا' بوه بۆ بەرژەوەندی خۆی و بەناوی یەکێک لە کارمەندانی نوسینگەکەی، لە بەرامبەر بەڵێنی دەستوەردان لە ڕێکارەکانی پەیوەندیدار بە کاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی بۆ داخستنی کەیسی هه‌ڵاوسانی دارایی و هەڵگرتنی دەستبەسەرداگرتنی سامانی سکاڵاکار، جگە لە دەستوەردان لەلای دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی کار لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی 'جه‌وهه‌ره به‌غدا'، بێ ئەوەی هیچ سیفەت یان دەسەڵاتێکی یاسایی هەبێت".
دەستەکە ڕونیشی کردەوە کە "دادگا لە تاوانبارکردنی تۆمەتبارەکەدا پشتی بە کۆمەڵێک بەڵگە بەستوە، کە برتیبون لە دانیپێنانی ئه‌نوه‌ر سه‌باح سادق، تۆمەتباری دیكه‌ی كه‌یسه‌كه و کۆنوسی تۆمارە دەنگییەکان و وتەی شایەتحاڵەکان و کۆپییەکی ئەو ڕێکكەوتننامەیەی کە ئیمزا کراوە، کە بەڵگە جێگیرەکانی ناو کەیسەکەیان بەهێزتر کردوە".
ئەوەشی خستۆتەڕو "دادگا، دوای سه‌یركردنیان، بەڵگە و سەلمێنێنەرەکانی ناو کەیسەکەی به قه‌ناعه‌تپێهێنه‌ر زانین بۆ تاوانبارکردنی، بۆیە بڕیاری بەندکردنی تۆمەتبارەکەی بۆ ماوەی دو ساڵ دەرکرد، بەپێی ئەحکامەکانی ماددەی (1/452) لە یاسای سزادانی عێراقی."