ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی نوێی بۆ هاوڵاتییانی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردەوە
  2026-07-24     

ئەمڕۆ هەینی، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، هۆشدارییەکی ئەمنیی نوێیان بۆ هاوڵاتییانیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی ئەمنی هێشتا ئاڵۆزە و ئەگەری ڕوداوە چاوەڕواننەکراوەکان و هەڵکشانی توندوتیژی هەیە.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاوڵاتییانی ئەمریکی دەبێت لەوپەڕی وریایی و ئامادەباشیدا بن، چونکە ئەگەری پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان، هەڵوەشاندنەوەی فڕینەکان و داخستنی کایەی ئاسمانی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە ئارادایە.

هەروەها داوای لە هاوڵاتییان کراوە بە شێوەی بەردەوام دۆخی فڕین لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، هەولێر، بەسرە و سلێمانی لە ڕێگەی سەرچاوە فەرمییەکانەوە چاودێری بکەن. ئەوانەش کە لە دەرەوەی ناوچەکەن، پێش بڕیار لەسەر گەشت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بارودۆخی ئەمنی و گەشتیان بە وردی هەڵبسەنگێنن.

لە بەشێکی دیکەی هۆشدارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، تەنانەت لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، دەتوانن ڕوبەڕوی مەترسی ببنەوە. هۆشدارییەکە دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە ئێران یان گرووپە هاوپەیمانەکانی، بەرژەوەندییەکان، کۆمپانیاکان و هاوڵاتییانی ئەمریکی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان بکەنە ئامانج.

بەپێی ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکە، نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق هێشتا لە شوێنی خۆیان مانەوە، بەڵام چالاکییەکان لەژێر سیستەمی «فەرمانی چۆڵکردنی زۆرەملێ» بەڕێوە دەچن.

لە کۆتایی هۆشدارییەکەدا، داوا لە هاوڵاتییانی ئەمریکی کراوە لە هەموو جۆرە گردبوونەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان و ناوچانەی هێزە ئەمنییەکان تێدایەن دوور بکەونەوە، بەردەوام میدیای ناوخۆیی و ئاگادارییە فەرمییەکان چاودێری بکەن و تا ئەو جێگایەی دەکرێت نیشانەی ناساندنی ئەمریکیبوونی خۆیان دەرنەخەن.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×