بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت داوا لە دانیشتوانی ناحیەکە دەکات بەهیچ جۆرێک لەئێستادا پارەی مۆلیدەی ئەهلی نەدەن، داواش دەکات هەرکەسێک هاتە بەر دەرگای ماڵان و داوای پارەی مۆلیدەی کرد، دەستبەجێ لایەنە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار بکرێتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت لەئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتيیانى ناحیەکە دەڵێت،" هەرکەس به ناوى کۆکردنەوەی پارەی كارەباى مۆلیدە هاته بەر دەرگاتان داواى پارەی كرد، دەستبەجێ لایەنە ئەمنيیەكانى لێ ئاگاداربکەنەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، تاکو لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە نرخى مۆلیدە بلّاونەکرێتەوە، هيچ کەسێک مافى پاره كوكردنەوەی نيیە.