لەماوەی دوو هەفتەی رابردودا بۆ یەکەم جار، لە دوێنێ شەوەوە هیچ هێرشێکی نوێ لەلایەن ئێران و ئەمریکاوە بۆ سەر یەکتری ڕانەگەیەندراوە.
ئاوێنە: دوای ۱۳ شەوی بەردەوام لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هێرشە تۆڵەسێنەرەوەکانی ئێران، لە دوێنێ شەوەوە هیچ ڕاپۆرتێکی نوێ لەسەر ھێرش و تەقەکردنی نێوان هەردوو لایەن بڵاونەکراوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا لە دەریادا، سوپای ئەمریکا دەڵێت، تەقەی لە نەوتھەڵگرێک کردووە کە هەوڵیداوە لە گەمارۆکەی تێپەڕێت و ڕایگرتووە.
هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی هۆکاری ئەم ئارامییە ڕێژەیییە نەدراوە، بەڵام دوێنێ میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند کە شاندێکی دیپلۆماسی لە عومانەوە بۆ گفتوگۆ سەردانی تارانی کردووە.