پێگە ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە، بەڵام ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە.
ئاوێنە: پێگەی ئەكسیۆس ئاشکرای کردووە، هێزەکانی ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆ سەر ئێران ئامادە کردووە، بەڵام ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە و رۆژی هەینی فەرمانی بە راگرتنی هێرشەکان کردووە.
پێگەکە وتوشیەتی "هۆکاری هەڵپەساردنی هێرشەکە بۆ سەردانی وەفدێکی عومان بۆ تاران دەگەڕێتەوە".
"لەکاتێکدا ئێران و عومان نزیکن لە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنی گەروی هورمز". ئەکسیۆس وا بڵاویکردووەتەوە