ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، بنیامین ناتانیاهۆ دەچێتە واشنتن و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ پرسی ئێران تاوتوێدەکەن.
ئاوێنە: ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە وڵات، تاوەکو ڕۆژی 11ـی ئاب، بەهۆی ئەگەری هێرشی ئێران و لوبنان.
ڕاشیگەیاند، سبەی دووشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پرسی ئێران تاوتوێدەکەن.