میدیای ره‌سمی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بڵاویكرده‌وه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری سه‌رپێچیكار له گه‌روی هورمز به‌هۆی به‌ركه‌وتنی مینه‌وه ته‌قییه‌وه.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌روی هورمز كه سیسته‌می راداری خۆی كوژاندبوه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ر مینێك كه‌وتوه، ته‌قیوه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، كه‌شتییه‌كه له‌و رێڕه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دیاری كراوه لای داب‌و.
میدیای ره‌سمی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێشتر ئیران چه‌ندین جار هۆشداری داوه ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌كان له‌و رێڕه‌وه لابده‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وا لێكه‌وته‌كانی ئه‌و كاره له ئه‌ستۆی خۆیانه.
ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له دو رۆژی رابردودا هێرشه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران بۆ سه‌ر یه‌كدی راگیراون و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وڵاتانی نێوه‌ندگیر به خێراییه‌كی زیاتر ده‌ستیان كردوه به ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌كان له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانوستان.