عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆكرانیا، به هاندانی ئیسرائیل، هێرشی كردۆته سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانیی ئێرانی و ده‌ریاوانێك كوژراوه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هێرشه‌كه بێ وه‌ڵام نابێت.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، هێرشی کردوەتە سەر کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانی و بەهۆیەوە دەریاوانێک کوژراوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەم هێرشه پێشێلکارییەکی ئاشکرای په‌یماننامه‌ی نەتەوە یەکگرتوەکانە و به هاندانی ئیسرائیل ئەنجام دراوە بۆ ڕاکێشانی ئەوروپا بۆ ناو جەنگەکە.
عراقچی وتوشیه‌تی، لە دو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كایا کالا‌س، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یەکێتیی ئەوروپا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، ڕونم کردەوە کە ئەوەی ئەو به‌لاش خۆره‌ی کیێڤ (مه‌به‌ستی زێلێنسكییه) کردویه‌تی، بێ وه‌ڵام نابێت.