بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه كه كۆتایی شه‌ڕی ئێران، به روخانی رژێمه‌كه یان كۆتاییهێنان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وتوه، شه‌ڕ لەگەڵ ئێران ئەو کاتە کۆتایی پێدێت کە ڕژێمەکە دەڕوخێت، یان ئه‌و كاته‌ی كه ئێران "تێدەگات لە باجی دروستکردنی پشێوی ئابوری لە جیهاندا، کوشتنی هەزاران هاوڵاتی خۆی و تەقەکردن لە هەمو کەسێک... کاتێک كه ئەم ڕژێمە یان دەڕوخێنرێت یان تا ئەو ڕادەیە لاواز دەکرێت کە بزانێت دەبێت کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت."
نەته‌نیاهو وتی: "بە ڕێککەوتن بێت یان بێ ڕێککەوتن،" دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی پێبێت.
ئێران هه‌ڵه‌ی كوشنده ده‌كات ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل
نەته‌نیاهو هۆشداریشی دایه ئێران کە ئەگەر ئیسرائیل بکرێتە ئامانج، ئه‌وا بە توندی لێی ده‌ده‌ن.
نه‌ته‌نیاهو وتی: "ئەگەر ئێران یان بریکارەکانی هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، هەڵەیەکی کوشندە دەكه‌ن، چونکە وەڵامی ئێمە، وەڵامی ئیسرائیل، زۆر زۆر بەهێز دەبێت."
دیداری نه‌ته‌نیاهو و تره‌مپ
ئەو ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوە چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرنجی لەسەر پێشکەشکردنی زانیاریی نوێ نییە، چونکە هەردو دەزگای هەواڵگریی وڵاته‌كانیان بە شێوەیەکی زۆر نزیک هاوکاری یەکتر دەکەن.
نه‌ته‌نیاهو له‌باره‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ و ئێران وتیشی "شتێکی باشە ده‌رفه‌تت هەبێت لەگەڵ هاوڕێ باشەکەمان سەرۆک ترەمپ دابنیشیت و گوێت لە بیرۆکەکانی بێت، چونکە پێم وایە لە زۆر ڕوەوە ئەوە بڕیاری ئەوە."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختیشی كرده‌وه كه "بێگومان" لە مانگی ئەیلول بۆ كۆبونه‌وه‌ی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان دەچێتە نیویۆرک.
وتیشی "من بەنیازم بچم و ڕاستییەکان بڵێم، لەسەر سەکۆی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بەرگری لە ئیسرائیل و هاوپەیمانیی ئیسرائیلی-ئەمریکی بکەم."
دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا و نه‌ته‌نیاهو
نه‌ته‌نیاهو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، زوهران مەمدانی، حاكمی نیویۆرک، "په‌ره به رق و کینە دەدات" دژی جوه‌كان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه مه‌مدانی "پشتیوانی له پیاوكوژانی حه‌ماس ده‌كات."
ئەو جەخت دەکاتەوە کە "زۆر نیگەرانه" له‌وه‌ی دیموکراته‌كان لەدەست بدەن.
نه‌ته‌نیاهو پێشی وایه کە دیموکراتە میانڕه‌وه‌كان دەچنە پاڵ باڵە «پەراوێزخراوە» دژە ئیسرائیلییەکەی ناو پارتەکە، چونکە خێزانەکانیان لەلایەن چالاکوانانەوە ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنرێت.
سعودیه‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی
نه‌ته‌نیاهو وتیشی، ترەمپ "تەواو ڕاست ده‌كات" كاتێك وتی، سعودیە تەنیا لەبەرامبەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئەتۆمیی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
وتیشی، من جەخت لەسەر وشه‌ی 'مەدەنی' دەکەمەوە چونکە به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی سه‌ربازی له سعودیه، كۆتا شته کە ئێمە بمانەوێت و دڵنیام كۆتا شتیشه کە تره‌مپ بیەوێت.