پێگهی ئاكسیۆسی ئهمریكی بڵاویكردهوه، ئەدمیراڵ براد کوپەر، گەورەفەرماندەی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیاری ڕاگرتنی هێرشهكانی دەوروبەری گەروی هورمزی کردوە، چونکە بەپێی وتەی دو سەرچاوەی ئاگادار لە هەڵوێستەکەی، هەڵمەتەکە گەیشتبوه ئەوپەڕی کاریگەریی خۆی.
ئاوێنه: پێگهی ئاكسیۆس لهزاری دو سهرچاوهوه بڵاویكردۆتهوه، پێشنیارەکەی کوپەر کە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سەربازیی ئەمریکایە (سێنتکۆم)، لەگەڵ پێشنیاری ڕاوێژکارانی دیکەدا، کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکەی ڕۆژی هەینیی دۆناڵد ترەمپ هەبوە بۆ ڕاگرتنی کاتیی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
ئاكسیۆس هێمای بۆ ئهوهش كردوه، ئەمە دانپێدانانێک بوه لەلایەن ڕاوێژکارە سەربازی و مەدەنییەکانی سەرۆکەوە بەوەی کە سنورێک هەیە بۆ ئەوەی بە کردەی سەربازی و بەتایبەتی بە هەڵمەتێکی هێزی ئاسمانی بەدی دەهێنرێت.
ئاكسیۆس ئاماژهی بهوهشداوه، بۆ یەکەمجار لەدوای دو هەفتە، ترەمپ فەرمانی بە سەربازان کردوه تەقە بوەستێنن و هێرش نەکەنە سەر ئامانجەکانی ئێران لە دەوروبەری کەناراوەکانی باشوری ئێران و ناوچەی گەروی هورمز.
وهك ئاكسیۆس وتویهتی، بڕیارەکە دوای کۆبونەوەیەک هاتوه لەگەڵ ڕاوێژکارە باڵاکان و بەرپرسە سەربازییەکان کە پلانێکی نوێی هێرشکردنیان بۆ ئەو ڕۆژە خستبوە بەردەستی.
سەرچاوەکان به ئاكسیۆسیان وتوه، لە ڕۆژانی پێش کۆبونەوەکە، ترەمپ مەیلی بەرەو گەڕانەوە بۆ کردە سەربازییە گەورەکان هەبو، بەڵام تێڕوانینی لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی بە گۆڕان کرد.
ئهوهش خراوهتهڕو، بڕیارەکەی بۆ هێوركردنهوهی بۆردومانکردنی گەروهکە ڕۆژی هەینی یەکلایی بوەوە.
سەرچاوەکان وتویانه، سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئەدمیراڵ کوپەر پێشنیاری خۆی دەربارەی هەنگاوەکانی داهاتو داوەتە وهزارهتی جهنگ، دەستەی ئەرکانی هاوبەش و کۆشکی سپی و جەختی کردۆتەوە کە دو هەفتە لە هێرشکردن لە ناوچەی گەروی هورموز، توانای ئێرانی بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز کردوە.
کوپەر ئاماژەی بەوەش کردوه کە ئەو ئامانجانەی بۆ بۆردومانکردن دەستنیشان کرابون، نزیكهی ههمویان بە تەواوی وێران کراون.
فەرماندەی سێنتکۆم وتوشیهتی، هەنگاوی داهاتو، دەکرێت دەستپێکردنەوەی کردە سەربازییە گەورەکان بێت بۆ تەواوکردنی ئەو 20%ی ئامانجانەی کە سوپای ئەمریکا دەستنیشانی کردبون بەڵام لە میانی ئۆپراسیۆنی توڕهیی داستان ئاسادا هێرشی نەکردبوە سەریان.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کرد، كوپهر جەختی کردوەتەوە کە لەسایهی نەبونی بڕیارێک بۆ گەڕانەوە بۆ کردە سەربازییە گەورەکان، هیچ سودێک لە بەردەوامبونی هەڵمەتی بۆردومانەکانی دو هەفتەی ڕابردودا نییە.
سەرچاوەکان وتوشیانه، جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئهمریكا، لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا هۆشداری داوەتە پیت هێگسێت، وەزیری جهنگ و ترەمپ کە کەمیی موشەکی بەرگریی ئاسمانی دەکرێت توانای پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا پەکبخات.
هۆشدارییهكهی کەین یەکەمجار لەلایەن ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزەوە بڵاوکرایەوە. وتەبێژێکی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەش ڕەتیکردەوە لێدوان لەسەر "ڕاوێژە سەربازییە نهێنییەکان کە سەرۆکی دەستەی ئەرکان پێشکەشی سەرۆکی دەکات" بدات.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه ئێران و عومان هێشتا سەرقاڵی دانوستانن لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی ڕێڕەوی هاتوچۆ له گهروی هورمز تاوەکو گەروهكه بەشێوەیەک بکەنەوە کە تێپەڕبونی کەشتییەکان بێ هێرشکردنە سەریان مسۆگەر بکات.
بەڵام ڕون نییە ئایا ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ ترەمپ قبوڵکراو دەبێت یان نا. ئەگەر قبوڵ نەکرێت، دەکرێت جەنگەکە جارێکی تر پەرەبسێنێتەوە.
لە هەمان کاتدا، وا دیارە دۆخی سەر بهرهی جهنگ بەرەو "هێمنی بەرامبەر هێمنی" دەچێت و هەردولا هێرشەکانیان ڕاگرتوە.
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی راگەیاند، لە کاتێکدا ترەمپ "هەمو بژاردەکانی لەسەر مێز هێشتوەتەوە"، هاوکات "دهرفهتێكیش بە گفتوگۆکان [لەگەڵ ئێران] دەدات.
واڵتز وتیشی، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران "لە سەرجەم ئاستەکاندا بەردەوامن."
لهلایهكی دیكهوه ئەمریکا و بەریتانیا هێشتا بەردەوامن لە تاوتوێکردنی ئەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەی کە دەیانەوێت کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بە مەبەستی پاراستن و پاککردنەوەی گەروی هورموز لە مین ڕێکی بخەن، بهڵام هێشتا هیچ وادهیهكی کۆتایی بۆ کۆبونەوەکە دیاری نەکراوە.