مەلایەکی عەرەب لەسەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان دەستگیرکرا
  2026-07-27     

مەلایەکی عەرەب کە پێشنوێژی مزگەوت و بەڕێوەبەری خوێندنگەیەکی ئایینی بووە، بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان لە ویلایەتێکی ئەمریکا دەستگیرکرا.

ئاوێنە: دەسەڵاتدارانی ئەمنیی لە ناوچەی ڕیچلاندی سەر بە ویلایەتی کارۆلینای باشوور ئەمریکا تۆمەتبار لۆئەی ئەلخەتیبی تەمەن ٥٥ ساڵیان دەستگیر کرد، کە وەک ئیمامی مزگەوت و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەر بە دامەزراوەی (Mission Hope Foundation) کاری دەکرد.

دەستگیرکردنی ناوبراو دوای لێکۆڵینەوەیەکی فراوان هات کە تێوەگلانی لە تاوانی دەستدرێژیی سێکسی و خراپبەکارھێنانی دەسەڵاتی ئایینی و کارگێڕیی دەرخست، لە ئێستاشدا تۆمەتبار بە بڕیاری دادگا دەستبەسەرە.

دەستپێکی ئاشکرابوونی تاوانەکە بۆ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەگەڕێتەوە، کاتێک یەکێک لە قوربانییەکان سکاڵایەکی فەرمیی لای پۆلیس تۆمار کرد و تێیدا ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەلایەن تۆمەتبارەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بووەتەوە.

دوای بەدواداچوونی زیاتری هێزە ئەمنییەکان، چوار قوربانیی دیکەش هاتنە سەر هێڵ و وتەی هاوشێوەیان پێشکەش کرد، بەمەش ژمارەی کۆی قوربانییە ئاشکراکراوەکان گەیشتە پێنج کەس.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی پۆلیس، لوئەی خەتیب رووبەڕووی چەندین تۆمەتی قورسی تاوانکاری بووەتەوە کە بریتیین لە تاوانێکی ڕەفتاری سێکسیی پلە یەک لەگەڵ چوار تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژی و لێدان لە پلە یەک. ڕوونیشیکردووەتەوە کە تۆمەتبار پێگەی ئایینی و پۆستەکەی وەک بەڕێوەبەری قوتابخانە قۆستووەتەوە بۆ دروستکردنی گوشار و سەپاندنی هەژموون بەسەر قوربانییەکاندا، کە سەرجەمیان لە ئیماندارانی مزگەوتەکە و کارمەندانی قوتابخانەکە بوون.

لە کۆتاییدا دەزگا ئەمنییەکان داوایان لە هەموو ئەو کەسانە کردووە کە زانیاریی زیاتریان لایە یان قوربانیی ئەگەریی دیکەن و تا ئێستا سکاڵایان تۆمار نەکردووە، بەپەلە پەیوەندی بە نووسینگەی بەرپرسی پۆلیسەوە بڕەخسێنن بۆ پێشکەشکردنی وتەکانیان و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی دادپەروەرانەی لێکۆڵینەوەکان.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×