دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌ری شكستی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه به‌رفراوانه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بە ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئه‌مریكی ڕاگەیاند، بڕیاری داوە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕابگرێت بە مەبەستی پێدانی دەرفەتێکی تر بە دانوستانەکان، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە دەکرێت فەرمانی گەڕانەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکان بدات ئەگەر دانوستانه‌كان شکستییان هێنا.
ترەمپ لە وتیشی"ئێمە لە دانوستانی زۆر قوڵداین لەگەڵ ئێران. ئەگەر سەری نەگرت، دەگەڕێینەوە بۆ کردەی سەربازیی زۆر توند."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند كات ده‌داته دیپلۆماسییه‌ت، تره‌مپ وتی "کاتی زۆر نا. یان دەبێت بە خێرایی به‌ره‌وپێش بڕوات یان هەر ناڕوات."
ترەمپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڕۆژی هەینی بڕیاری راگرتنی هێرشه‌كانی دا چونکە ئەو وڵاتانەی نێوه‌ندگیری دەکەن داوایان لێ کردوە دەرفەتێکی تر بە دانوستانەکان بدات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی"سەرجەم ئەو کەسانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن داوایان لێ کردم: تەقە نه‌كه‌م"، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پێیوایە ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات.
ترەمپ کاتێک پرسیاری هۆكاری رازیبونی به داواكه‌ی نێوه‌ندگیرانی لێكرا، وتی "به‌وه هیچ شتێکمان نه‌بردۆته‌وه‌و هیچ شتێکیش لەدەست نەدراوە."
ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای ئەوەی هێرشەکانی ڕاگرت، نرخی نەوت دابەزی و بازاڕی بۆرسە بەرزبوەوە.
دانوستانەکانی ئێستا سه‌رنجیان له‌سه‌ر ڕێککەوتنێکی نوێیه بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی گشتگیری ئەتۆمی.
دانوستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی لە نێوان ئێران و عوماندا بەڕێوه‌ده‌بن. بەڵام قەتەر، پاکستان، میسر و نێردراوەکانی ترەمپ (ستێڤ ویتکۆف) و (جیراد کۆشنەر) بە شێوەیەکی چالاكانه بەشدارن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ی سێشەممە ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.
ترەمپ له‌وباره‌یه‌وه وتی"قسە لەگەڵ نەته‌نیاهو دەکەم دەربارەی ئەو ڕاستییەی کە ئەگەر من سەرۆک نەبومایە، تا ئێستا ئێران چەکی ئەتۆمی دەبو و ئیسرائیلیش وێران دەبو."