وێرای ئەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێگا نادات تاران جارێکی دیکە رێککەوتنەکان پێشێل بکات، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە "لەوانەیە لە ناوەڕاستی گفتوگۆی نایابدابین لەگەڵ تاران، بەڵام ئەوان دەڵێن ئێمە گفتوگۆ ناکەین".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کەناڵی "فۆكس نیوز" دەڵێت "گفتوگۆی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه. له‌بری ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی وڵاته‌كه له‌ناوببرێت، باشتره له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتن".
وتیشی "لەوانەیە لە ناوەڕاستی گفتوگۆی نایابدا بین، دواتر ئێران دێت و دەڵێت؛ ئێمە گفتوگۆ ناکەین یان باسمان لە پرسی ئەتۆمی نەکردووە".
ترەمپ دووپاتیدەکاتەوە کە به‌رگری ئاسمانی ئێرانیان له‌ناوبردووه، "هه‌روه‌ك چۆن زۆرێك له چه‌كه‌كانی ئه‌وانمان له‌ناوبردووه. هەروەها شوێنی كێوی 'كوله‌نگ' (کێوێکە لە نزیک نەتەنز) له ئێران كێشه‌یه‌كی گه‌وره نییه".
ئەو دەشڵێت "ئێمه له پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزداین له‌به‌رامبه‌ر ئێران و ده‌توانم له‌ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێردا زۆرینه‌ی پرده‌كانی ئێران وێران بكه‌م".
کۆمەڵێک لە وتەکانی دیکەی ترەمپ:
ـ ئه‌گه‌ر ئێران رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ نه‌كات، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و كاره‌كه ته‌واو ده‌كه‌م.
ـ كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بم و له كرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژ به ئێران هه‌نگاو هه‌ڵگرم.
ـ چیتر ناتوانین رێگە بە ئێران بدەین ڕێککەوتنەکان پێشێل بکات.
ـ ئێران ده‌توانێت هه‌ندێك مینی ده‌ریایی بچێنێت و ئاڵۆزی دروستبكات، به‌ڵام ئێمه گه‌رووی هورمز كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین.
ـ گه‌مارۆی ده‌ریایی كه ئێستا به‌سه‌ر ئێرانماندا سه‌پاندووه زۆر به‌هێزه، تا ئه‌و راده‌ی كه‌س ناتوانێت پێشێلی بكات.
ـ ئێرانمان له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌ته‌واوی راماڵیوه‌و نه هێزی ده‌ریایی و نه ئاسمانیان نه‌ماوه‌و سوپاكه‌یان گورزی وێرانكه‌ری به‌ركه‌وتووه.