کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە دوای نزیکەی کاتژمێر و نیوێک لە کۆشکی سپی کۆتایی هات.
ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی سپی، نەتانیاهۆ کاتژمێر ١٢:٢٥ی نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ کۆشکی سپی جێهێشتووە.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە یەکەم کاردانەوەیدا سەبارەت بەم دانیشتنە، کۆبوونەوەکەی ترەمپ لەگەڵ نەتانیاهۆ و هەروەها دیدارەکەی لەگەڵ ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیای بە "ئەرێنی و بونیاتنەر" وەسف کرد.
هاوکاتی بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە (CNN)ی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت نەتانیاهۆ و ترەمپ دەربارەی جەنگی ئێران، پێشوەچوونی دانوستانەکان لەگەڵ لوبنان و هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی "ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم" گفتوگۆ بکەن.
هەروەها فۆکس نیوزیش بڵاویکردووەتەوە، لە کاتێکدا تاران، سەرەڕای گەشبینییەکەی ترەمپ بە دیپلۆماسی، هێشتا لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا خۆی بەدوور دەگرێت، چاوەڕوان دەکرێت ناتانیاهۆ لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا هەندێک زانیاری بخاتە ڕوو کە باس لە فراوانبوونی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران دەکەن.