مردنی لەناکاوی سیناتۆری ئەمەریکا، لیندسی گراهام کە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەهۆی نەخۆشی لاسەرئێشە یان شەقیقەوە بووە.
ئاوێنە: بەپێی میدیاکانی ئەمریکا دەرکەوتووە مردنی لیندسی گراهام بەهۆی نەخۆشی شەقیقەوە بووە کە حاڵەتێکی پزیشکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیان و دهبێته هۆی کشانی بۆری خوێنهکانی مێشک و دروستبونی ههوکردن و ئازار.
لەلێکۆڵینەوەکاندا لە دۆسیەی سیناتۆر گراهامدا، باس لەوە کرا کە باوکی لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە مردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ مێژووی خێزانەکەی کە نەخۆشییەکانی دڵیان هەبووە، بەڵام مەرج نییە مەیلی بۆماوەیی ڕاستەوخۆ بێت بۆ شەقیقە.
دوای تێپەڕینی دوو هەفتە و نیو لە مردنی چاوەڕواننەکراوی لیندسی گراهام، ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە) مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ئەو سیناتۆرە کاریگەرە لە کاتدراڵی نیشتمانی لە واشنتۆن بەڕێوەچوو. ترەمپ ستایشی کردو وتی "هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی دوژمنەکانمان دۆڕان".
لە مەراسیمەکەدا نەتانیاهۆ وتی "ئەمریکا نیشتمانپەروەرێکی گەورەی لەدەستداوە. ئیسرائیل یەکێک لە گەورەترین هاوڕێکانی لەدەستداوە. وە هاوڕێیەکی ئازیزم لەدەستداوە".
لیندسی گراهام لە ماوەی ٣٠ ساڵی کارکردنی لە کۆنگرێسدا، بووە یەکێک لە کەسایەتییە دیار و کاریگەرەکانی سیاسەتی ئەمریکا.

