وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، سزای به‌سه‌ر 8 كه‌شتی نه‌وت و 10 دامه‌رزاوه‌دا سه‌پاندوه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له پاكجێكی نوێی سزاكانی په‌یوه‌ست به ئێران‌دا، سزایان به‌سه‌ر هه‌شت كه‌شتی نه‌وت و 10 دامه‌زراوه‌دا سه‌پاندوه كه شه‌ش له‌و دامه‌زراوه سزادراوانه بنكه‌كانیان له وڵاتی چینه.
ئەم سزایانە لە کاتێکدان کە ئەمریکا ماوەیەکە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی دەریایی ئێرانی لە ئاوەکانی باشوری ئەو وڵاتە دەستپێکردۆتەوە. هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەک کەشتییان ڕاگرتوە یان لە ڕێڕەوی خۆیان لایانداون.
سزا نوێیەکان چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە ڕاگەیەندران کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئامریکا له لێدوانێكدا بۆ فۆکس نیوز هەڕەشەی کرد کە بە "توندی" ئێران دەکاتە ئامانج له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا كه شه‌وی رابردو ئێران كردویه‌تییه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردن.