دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، لێدانێكی توند بۆ ئێران به‌ڕێوه‌یه‌و ئێستا سه‌ره‌ی ئێمه‌یه له‌و وڵاته بده‌ین.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له كۆشكی سپی جارێكی دیكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌توندی له ئێران ده‌ده‌ن.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، واشنتۆن تاوتوێی ئه‌وه ده‌كات كه ئاخۆ له قۆناغێكدا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌نه رێككه‌وتن یان نا، به‌ڵام "بڕیاره به‌توندی له ئێران بده‌ین. چونكه ئێستا سه‌ره‌ی ئێمه‌یه كه له‌وان بده‌ین."
وتیشی، ئێرانییه‌كان ده‌زانن هێرشی ئێمه به‌ڕێوه‌یه. به‌رپرسانی ئێران داوامان لێده‌كه‌ن كه ئه‌و كاره نه‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شه‌وی رابردو ئێران پێنج موشه‌كی ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانیان كردون له ئوردن، به‌ڵام هێزه‌كانیان به‌رپه‌رچی سه‌رجه‌م موشه‌كه‌كانیان داوه‌ته‌وه.