ئەکسیۆس رایگەیاند ئەمشەو سوپای ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ناوخۆی ئێران دەستپێکردەوە.
ئاوێنە: دەستپێکردنەوەی هێرشەکان و توندکردنەوەی گەمارۆی سەر ئێران هاوکاتە لەگەڵ پاڵنەرەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی شەڕ، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئاگربەست تەنیا شەڕ وەستانێکی کاتی بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ترەمپ بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی میسر دەکاتو رایگەیاند کە ئەمریکا وەڵامی "زۆر توند" دەداتەوە بەرامبەر بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی تانکەری LNG کە خاوەندارێتی ئەمریکایە لە میسر .
پێدەچێت ململانێی ئەمەریکا و ئێران بەرەو خولێکی نوێی پەرەسەندن بڕوات، کە پێشینەی ئەو هەڕەشە یەک لە دوای یەکانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و داخوازییەکانی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، هاوکاتە لەگەڵ توندبوونەوەی گەمارۆی ئابووری و دەریایی بۆ سەر تاران. دوای ئاگربەستێکی ڕانەگەیەندراوی پێنج ڕۆژە، ئەمریکا دوێنێ هێرشی کردە سەر شوێنێکی ناو ئێران و بۆ یەکەمجار ناوچەیەکی کوردی هاوسنووری عێراقی کردە ئامانج لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە. ئەم هێرشە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بنکەی ئاسمانی ئەمریکا و بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکایان لە ئوردن بە مووشەکی بالیستی بۆردومان کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران هۆشداری دا کە هەتا هەڕەشەکان و کردەوەی "نایاسایی" دژ بە کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی بەردەوام بێت، "بەرخۆدان بەردەوام دەبێت"، خوازیاری کۆتایی هێنان بەم هەڕەشانە بوو.