سوپای پاسداران: کۆنترۆڵی گەروی هورمزمان لەدەستدایە
  2026-07-30     

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کۆنترۆڵی گەروی هورمزیان لەدەستدایە و تاوەکو هەڕەشە و دەستوەردانەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت، گەروەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە. هەروەها هەڕەشەی وەڵامێکی "سەخت" لەو وڵاتانە دەکات کە هاوکاری ئەمریکا دەکەن و جەخت دەکاتەوە کە "دەستدرێژیکاران" هەر ئەمڕۆ سزا دەدرێن.

ئاوێنە  سوپای پاسداران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە میدیا فەرمیەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، هەڕەشەیەکی توند ئاراستەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هەر وڵاتێک هاوکاری "دەستدرێژیکاران" بکات، ڕوبەڕوی وەڵامێکی سەخت دەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە، شەوی ڕابردو بە هاندانی فڕۆکە ئەمریکییەکان، دو كەشتی نەوتهەڵگر ویستویانە لە ڕێگەیەکی نائارامی باشوری گەروی هورمزەوە تێپەڕن، بەڵام دوای ئەوەی ئاگرێکی بەهێز لە یەکێکیاندا کەوتوەتەوە، هەردو کەشتییەکە ناچار بون بە خێرایی پاشەکشە بکەن و بگەڕێنەوە.

سوپای پاسداران جەختی لەوە کردوەتەوە، "گەروی هورمز لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەوانە و هێزی دەریایی سوپا بە تەواوی کۆنترۆڵی ناوچەکەی کردوە". لەو بارەیەوە هۆشداری دەداتە هێزە بیانییەکان و دەڵێت، "ڕێگە بە هیچ بێگانەیەک نادرێت لە دوری هەزاران کیلۆمەترەوە بێت و دەستوەردان بکات، هەر ئەمڕۆش دەستدرێژیکار سزا دەدرێت".

سەبارەت بە چارەنوسی گەروی هورمز، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، گەروەکە بە ڕوی کەشتیوانیدا ناکرێتەوە تاكو ئەو کاتەی "زیادەڕۆیی و هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و دەستوەردانیان لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت." سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر هەڕەشە و دەستوەردانێکی زیاتر، بارودۆخەکە بۆ هێزە بیانییەکان سەختتر و ئاڵۆزتر دەکات.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، سوپای پاسداران ڕوی پەیامەکەی کردوەتە ئەو وڵاتانەی هاوکاری ئەمریکا دەکەن و هۆشداری توندی پێداون، كە ئەگەر ڕەفتارەکانیان چاک نەکەن، دەبێت چاوەڕوانی وەڵامێکی توند و سەخت بن.

ڕاگەیەندراوەكەی سوپای پاسداران لەكاتێكدایە کە ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕوی لە هەڵکشان کردوە و مەودای گورز و هێرشە بەرامبەرەکان لە ناوچەکەدا فراوان بوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای ئەمریكا هێرشێكی دو كاتژمێری كردە سەر ئێران و دەڵێت، "دەیان شوێنی سەر بە سوپای پاسدارانیان لە ناوخۆی ئێران کردوەتە ئامانج".

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×