سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆیاندا بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌زره‌ق له ئوردن و بنه‌كه‌ی ئاسمانی عه‌لی سالم له كوێت، سێ فڕۆكه‌ی ئێف35ی ئه‌مریكییان تیكشاندوه‌و له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ردان له دو كۆگای درۆن و كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی فڕۆكه‌و هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌زره‌ق له ئوردن، سێ فڕۆکەی جەنگیی ئێف35ی ئەمریکی "بە تەواوەتی تێکشکاندوه" و زیانی قورسیشیان بە سێ فڕۆکەی دیکە گەیاندوە.
سوپای پاسداران ئەم هێرشەی بە وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دو ماڵی نیشتەجێبون لە دورگەی قشم ناوبردوه و ڕایگەیاندوه کە لەو هێرشانەدا، سێ ئەندامی خێزانێک کە یەکێکیان منداڵ بوە، کوژراون و دو منداڵی دیکەش بریندار بون.
سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەشی کردوە، له هێرشه‌كه‌دا، له شوێنی وه‌ستان و چاککردنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئه‌مریكا له‌و بنكه ئاسمانییه‌ی ئوردن، ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی تەکنیکیی ئەمریکی کوژراون.
سوپای ئوردن پێشتر ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەكه‌یان رێگرییان له پێنج موشەکی هاوێژراو لە ئێرانەوە كردوه‌و تێكیانشكاندون و هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتۆتەوە. ئەمریکاش تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تێکشکاندنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف35 یاخود زیانی گیانیی هێزەکانی لەم هێرشەدا بڵاونەکردۆتەوە.
سوپای پاسداران له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عەلی سالم لە کوێت، دو كۆگای درۆن و کۆگایەکی سوتەمەنیی فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكایان ئاگر تێبەرداوه. ئەم بانگەشەیەش تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی کوێتی یاخود ئەمریکی و سەرچاوە سەربەخۆکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
سوپای پاسداران ئەم هێرشەی وەک وەڵامێک بۆ بونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وەسف کردوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دەربارەی جۆری چەکە بەکارهاتوەکان و ئاستی زیانەکان یان زیانی گیانی نەخستۆتەڕو.