فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، سێ بانگه‌شه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه كه یه‌كێك له‌و بانگه‌شانه تێكشكاندنی سێ فڕۆكه‌ی ئێف35ی ئه‌مریكییه له هێرشی ئه‌مڕۆی ئێران‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌زره‌ق له ئوردن.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە چەند کاتژمێری ڕابردودا، ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ئێران بەردەوام بون لە بڵاوکردنەوەی بانگەشەی ناڕاست لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، به‌تایبه‌ت سێ بانگه‌شه‌یان كه ته‌واو ناڕاستن.
سێنتكۆم وتویه‌تی، سوپای پاسداران دوبارە بانگەشەی ئەوەی كردوه كه ڕێگە ئازاد و کراوەکان لە گەروی هورمز مەترسیدارن بۆ کەشتییە بازرگانییەکان، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه مه‌ترسییه راسته‌وخۆكان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییەکان و ستافە مەدەنییەکانیان، بریتیین لە هەڕەشە زارەکییەکان و هەوڵە هێرشبەرییەکانی خودی سوپای پاسداران.
وه‌ك سێنتكۆم ئاماژه‌ی پێداوه، سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی كردوه کە سێ فڕۆکەی جەنگیی ئێف35ی ئه‌مریكی و سێ فڕۆکەی دیکە لە کاتی هێرشێکی نوێی ئێران‌دا بۆ سەر بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی ئەمریکا تێکشکێنراون، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه هیچ فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە دوایین هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران تێکنەشکێندراوه‌و زیانی پێنەگەیشتوە. تەواوی مووشەک و درۆنەکانی ئێران ڕێگرییان لێکراوە یان نەگەیشتونەتە ئامانجه‌كانیان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، راگەیاندنە فەرمییەکانی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه کە کەشتییەکی بازرگانیی نەوتهەڵگر بە ناوی"نورا" گەمارۆكه‌ی ئەمریکای تێپه‌ڕاندوه، له‌كاتێكدا راستییه‌كه ئه‌وه‌یه ئەم کەشتییە بازرگانییە بەربەستە پۆڵایینەکەی ئەمریکای نەبەزاندوە. زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی ئەمریکی، سەدان فڕۆکە و هەزاران سەرباز لە ئامادەباشیدان و بەردەوامن لە سەپاندنی تەواوەتیی گەمارۆکە.