ئه‌رته‌شی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی شێخ عیسا له به‌حره‌ین كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه.
ئاوێنه: ئه‌رته‌شی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه به درۆن هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی شێخ عیسا له به‌حره‌ین.
به‌قسه‌ی ئه‌رته‌شی ئێران له هێرشه‌كه‌دا، مۆلیده‌كانی كاره‌با بنكه‌كه، سیسته‌می چاودێری و باڵه‌خانه‌كانی ئیداره‌و پشتیوانییه‌كانی سوپای ئه‌مریكایان له بنكه‌كه كردونه‌ته ئامانج.
ئه‌رته‌شی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ئه‌و هێرشه‌یان له "تۆڵەی خوێنی عەمید ڕوکنی فڕۆکەوان مەجید کازمی" ئەنجام داوە کە فڕۆکەوانی یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی سوخۆ-24ی ئێران بو، زیاتر لە چوار مانگ لەمەوبەر لەگەڵ سێ فڕۆکەوانی دیکەدا لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی عودەیدی ئەمریکا لە قەتەر کوژرا.