غازی حەمەد، به‌رپرسی باڵا له بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایده‌گه‌یه‌نێت، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی له غه‌ززه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌ندرا، به‌نده به پابه‌ندیی ئیسرائیله‌وه به به‌ڵێنه‌كانی به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ساڵی رابردو پێی گه‌یشتون.
ئاوێنه: غازی حەمەد، كه یه‌كێك له دانوستانكاره‌كانی حه‌ماس، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، بزوتنەوەکەیان ئامادەیە ئه‌و رێككه‌وتنه "قورس و دژواره" قبوڵ بكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس كه خۆی لە بەکارهێنانی دەستەواژەی چەکداماڵین بەدور گرتوه، وتویه‌تی، ڕێککەوتنەکە، "یه‌ك سیسته‌می تەواوکاری"یه‌و به‌نده بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمییه‌وه لەلایەن ئیسرائیلەوە کە شاڵی رابردو لە شەرم شێخ پێی گەیشتبون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئیسرائیل بەپێی ئەو ڕێککەوتنە پابەند کراوە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر غەززە و پاشەکشەکردنی هێزەکانی بۆ ئەو شوێنانەی کە لە پێش ئۆكتۆبه‌ر لێی بون، جگە لە زیاترکردنی گەیشتنی كاڵا و کۆمەکەکان بۆ کەرتی غەززە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتوشیه‌تی، ئه‌وكات حەماس ڕەزامەند دەبێت لەسەر ڕادەستکردنی چەکەکانی به‌و لیژنە نیشتمانییه‌ی كه بۆ بەڕێوەبردنی غەززە دامه‌زراوه، کە لیژنەیەکی نوێی تەکنۆکراتە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "دوپاتمان كرده‌وه بۆ نێوه‌ندگیره‌كان كه دەبێت ئیسرائیل پابەند بێت بەوانه‌وه."
به‌رله‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە پۆستێکدا لە تۆڕی "تروس سۆشیاڵ" باسی لە "دەستکەوتێکی گرنگ" کرد بەرەو کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە و وتی، ئەنجومەنی ئاشتی کە خۆی دایمەزراندوە گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک بۆ چەکداماڵینی تەواوەتی حەماس و گروپه چەکدارەکانی تر.
ئەو ڕاگەیاندنەی تره‌مپ، دوای چەندین مانگ لە ئاستەنگ و بەربەستی به‌رده‌م هەوڵەکانی پاراستنی ئاڕاستەی ڕێککەوتنی ئاگربەست هات کە ساڵی ڕابردو لە شەرم شێخ پێی گەیشتبون. تا ئێستاش ڕون نییە ئاستی پشتیوانی حەماس و ئیسرائیل بۆ ئەم ڕێککەوتنە چەندێکە.
دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنەکەی تره‌مپ، دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە غەززە ڕایانگیاند کە ژمارەیەک فەلەستینی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا بۆ سەر کەرتی غەززە بریندار بون. تا ئێستاش هیچ لێدوانێک لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەرنەچوە.
ڕۆژی سێشەممە تره‌مپ لە واشنتۆن لەگەڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوەوە. نەته‌نیاهو ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی وڵاته‌كه‌یداو ڕەنگە لەو ماوەیەدا پێویستی بە پشتیوانی پارتە ڕاستڕەوەکان هەبێت کە ڕێککەوتنەکانی پێشویان سەبارەت بە غەززە ڕەتکردبوەوە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕازی نابیێت بە پاشەکشەکردن بۆ پشتەوەی ئەوەی پێی دەوترێت هێڵی زەرد، بەر لە چەکداماڵینی حەماس و داماڵینی کەرتی غەززە لە چەک.
هەوڵەکانی پێش‌و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن توشی شکست بون بەهۆی گومانی دولایەنە و پێداگری هەر لایەنێک لەسەر ئەوەی کە لایەنەکەی تر هەنگاوی یەکەم بنێت.
لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە -کە دەستەیەکە بڕیارە سەرپەرشتی کەرتی غەززە بکات- لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازی کرد لە "ئەو پێشکەوتنەی ڕاگەیەندرا سەبارەت بە نەخشەڕێگا و خۆشکردنی ڕێگە بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی."
لیژنەکە ڕایگەیاند کە ئامادەیە ئەرکەکانی خۆی بگرێتە ئەستۆ. ئەڵمانیاش کە یەکێکە لە دیارترین لایەنە بەخشەرەکان، ڕایگەیاند کە ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت بۆ یارمەتیدان لە سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکە.