دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ڕێگەی کەناڵی "فۆکس نیوز"ـەوە بڵاوکرایەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بارەی بەردەوامبوونی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران خستەڕوو.
ئاوێنە: لەو پەیامەدا، ترەمپ جەختیکردەوە کە هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر پێگەکانی ئێران بە شێوازێکی زۆر باش بەڕێوەدەچن و بەردەوامیش دەبن. ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی سەرەکییان بریتییە لە پاراستنی لوتکەی سەرکەوتنەکان و لێدانی گورزی یەکلاکەرەوە و بەهێز لەو وڵاتە.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕایگەیاند، لە کۆتاییدا دۆخێکی نوێ و گۆڕانکاری لە ئێران دەڕوودات، بەو پێیەی بە بڕوای ئەو، تاران لە ئێستادا هیچ بژاردەیەکی تری جیا لە پاشەکشەکردن لەبەردەم فشارەکاندا نەماوەتەوە.