سوریا و ئوردن هەڕەشە لە عێراق دەكەن
  2026-08-01     

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە،  حکومەتەکانی سوریا و ئوردن هۆشدارییەکی توندیان ئاراستەی عێراق کردوە کە هەر هێرشێک لەلایەن گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێرانەوە ئەنجام بدرێت، بە توندی وەڵام دەدەنەوە.

 

ئاوێنە: کەناڵی "العربية/الحدث" لەزاری بەرپرسێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، سوریا بە عێراقی ڕاگەیاندووە؛ جوڵەی گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێرانی لە نزیک هێڵێ سنوری نێوان هەردوو وڵات بەدی کردووە، و هۆشداریداوە کە هەر هێرشێک لە خاکی عێراقەوە دەستپێبکات، وەڵامی دەدەنەوە.

هاوکات بەپێی سەرچاوەکان بۆ ئەو میدیایانە، لایەنی سوری ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بەرپرسانی عێراقییەوە کردووە بۆ گواستنەوەی هۆشدارییەکان، و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی کردووە بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی عێراق لە جێبەجێکردنی هەر ئۆپەراسیۆنێک کە سوریا بکاتە ئامانج.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێزە چەکدارەکانی ئوردن، ڕۆژی پێنجشەممە، پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکیان بۆ بەئامانجگرتنی وڵاتەکە بە پێنج موشەک کەلە ئێرانەوە ئاراستە کرابون ڕاگەیاند.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×