وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارێک بۆ کردنەوەی گەروی هورمز دا
  2026-08-02       72       

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری دیپلۆماتکارانی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارێکی ڕێککەوتن دەربڕیوە کە لەلایەن نێوەندگیرانی قەتەری و ئەمریکییەوە بۆ ڕێکخستنەوە و کردنەوەی گەروی هورمز ئامادە کرابوو.

ئاوێنە: ​بەپێی زانیارییەکان، کاردانەوە ئەرێنییەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە دۆناڵد ترەمپی ناچار کردووە ڕەزامەندی بدات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هێرشی پلەبۆکراو بۆ سەر ئێران.

بەگوێرەی ناوەڕۆکی پێشنیارەکە، ڕێکارە نوێیەکانی هاتوچۆی کەشتییەکان بەم شێوەیە دەبێت:

​کەشتییە هاوردەکان: ئەوانەی دەچنە ناو کەنداوەوە لە گەروی هورمزەوە بە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا تێدەپەڕن.

​کەشتییە دەرچووەکان: ئەو کەشتییانەی لە کەنداو دەرچوون، لە ڕێگەی ئاوە هەرێمییەکانی عومانەوە گەشتەکەیان تەواو دەکەن.

​لەلایەکی دیکەوە، نێوەندگیرانی قەتەری هێشتا بەردەوامن لە گفتوگۆ و راوێژەکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بە ئامانجی مسۆگەرکردنی پشتگیری و ڕەزامەندی سوپای پاسداران لەسەر ئەو تێگەیشتن و خاڵانەی کە لێیان ڕێککەوتوون.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×