لیژنەی سووتەمەنی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێران لە دابەشکردنی بەنزینی حکومی ئاگادار دەکاتەوە کەلە سبەینێ دووشەممەوە بەنزین بە میکانیزمی نوێ دابەش دەکرێت.
ئاوێنە: بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان دەکەین کە ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناکرێت، لە سبەینێ دووشممەوە ڕۆژانە لە کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانییەوە دەست پێدەکات تا تەواوبوونی بەنزینەکە.
دەشڵێت: لەمەودوا پرۆسەی دابەشکردن بەم شێوەیە دەبێت: تەکسی و ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر، هەفتانە دوو جار 40 لیتریان پێدەدرێت، هاوکات ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هەفتەی دوو جار 50 لیتریان پێ دەدرێت.