ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عهبدوڵا ئۆجهلان، چونە دورگهی ئیمراڵی.
ئاوێنه: نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ئهمڕۆ یهكشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عهبدوڵا ئۆجهلان چونەتە ئیمراڵی.
شاندەکە لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکدێت.
چاوەڕوان دەکرێت، دوای گەڕانەوەیان لە ئیمراڵی، شاندەکە لە بارەی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجهلان، ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکەنەوە.
کۆتا جار شاندی ئیمراڵی لە 20ی تەمموز بۆ تاوتوێکردنی 'یاسای چوارچێوە' سەردانی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ ئۆجهلان کۆبونەوە.