وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ بودجه‌ی ساڵی 2027ی عێراق
  2026-08-02     

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كاری كردوه‌ بۆ بودجه‌ی ساڵی 2027ی عێراق و ئه‌مڕۆش له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ ئاماده‌بونی وه‌زیرانی پلاندانان و کارەبا و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون، بەوردی گفتوگۆ كراوه‌ لە بارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌ته‌كه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران و بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2027ی حکومەتی فیدراڵی عێراق، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئامادەبونی دكتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و دکتۆر ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کۆبونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڕێوەچو.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆ كرا لە بارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و دواین داتاکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، بڕیاردرا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان ئەنجام بدرێت تاكو بتوانرێت خواستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو لەبودجەی عێراق جێی بکرێتەوە."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ "ماوەی چەند مانگێکە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بەمەبەستی خەمڵاندنی بوودجەی پێویست بۆ مووچە و خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان لەگەڵ داواکردنی دامەزراندنی میلاکی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵ و گەڕانەوەی شایستەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی نەبوونی بوودجە و قەیرانی داراییەوە بۆیان خەرج نەکراوه‌."

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×