یه‌كێتی: جینۆسایدی شه‌نگال په‌ڵه‌یه‌كی شەرمەزارییە به‌ نێوچه‌وانی داعش و ئه‌و بێباكانه‌ی هۆكاری تاوانه‌كه‌ بون
  2026-08-02     

لە یادی 12 ساڵەی داگیركردنی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییەكاندا، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان په‌ڵه‌یه‌كی شه‌رمه‌زارییه‌ به‌ نێوچه‌وانی داعش و ئه‌وانه‌ی به‌ كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی بونه‌ هۆكاری ئه‌م تاوانه‌.

ئاوێنه‌: مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ بۆنه‌ی یادی 12 ساڵه‌ی داگیركردنی شه‌نگال و جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش بڵاوكرده‌وه‌.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وتویه‌تی "یادی پڕ لە خەمی جینۆسایدی ئێزدیەكان لە شەنگال ئازارێكی بەسوێیە هەرگیز لە یادمان ناچێت و لە مێژوی گەلەكەشماندا پەڵەیەكی شەرمەزارییە بەنێوچەوانی بكەرانی داعش و ئەوانەشی بەكەمتەرخەمی و بێباكی بونە هۆكاری ئەم تاوانە."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "بۆ سڕینەوەی شوێنەوارە ئازاربەخشەكانی  تاوانی جینۆسایدی ئێزدیەكان، شەنگال و دەوروبەری پێویستی زیاتریان بە ئاوەدانكردنەوەو قەرەبوی زیانلێكەوتوانە كە لەڕێگەی هەردو حكومەتی هەرێم و فیدراڵی عێراقەوە بۆیان جێبەجێ بكرێت."

دەقى راگەیەنراوەکەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

یادی پڕ لە خەمی جینۆسایدی ئێزدیەكان لە شەنگال ئازارێكی بەسوێیە هەرگیز لە یادمان ناچێت و لە مێژوی گەلەكەشماندا  پەڵەیەكی شەرمەزارییە بەنێوچەوانی بكەرانی داعش و ئەوانەشی  بەكەمتەرخەمی و بێباكی بونە هۆكاری ئەم تاوانە.

لەم یادەدا هەمیشە پشتیوانی و پشتگیری خۆمان بۆ پاراستنی سەروماڵی خوشك و برایانی ئێزدی دوپاتدەكەینەوە لەپێناو ژیانێكی ئاسودە و سەربەرزانە كە لەسەر زێدی رەسەنی باو و باپیرانیان بیبەنەسەر .

بۆ سڕینەوەی شوێنەوارە ئازاربەخشەكانی تاوانی جینۆسایدی  ئێزدیەكان، شەنگال و دەوروبەری پێویستی زیاتریان بە ئاوەدانكردنەوە و قەرەبوی زیانلێكەوتوانە كە لەرێگەی هەردو حكومەتی هەرێم و فیدراڵی عێراقەوە بۆیان جێبەجێ بكرێت.

درود و سڵاو بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی ئەم تاوانە

سڵاو بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیان و زیانبەركەوتوانی  دەستی غەدری جینۆسایدی شەنگال

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×