مه‌زڵوم عه‌بدی له‌ یادی 12 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كاندا: ئاسایشی شه‌نگال ده‌سته‌به‌ر بكرێت
  2026-08-02     

مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده‌ له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان له‌ شه‌نگال رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاشکراکردنی چارەنوسی ڕفێندراوان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی شەنگال و گەلی ئێزیدیمان، بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی، مرۆیی و نێودەوڵەتییە.

ئاوێنه‌: مه‌زڵوم عه‌بدی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی"لە دوازدەهەمین ساڵیادی جێنۆسایدی شەنگالدا، بە ڕێزەوە یاد و سەروەریی هەمو شەهیدان بەرز ڕادەگرین. هەروەها بە شانازییەوە یادی ئەو شەڕڤانانەمان دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بۆ پاراستنی گەلی ئێزیدیمان بەخشى و بەشداربون لە تێکشکاندنی تیرۆری داغش و ڕزگارکردنی هەزاران کەسی مەدەنی لە جێنۆساید."

فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ "ئاشکراکردنی چارەنوسی هەمو ڕفێندراوان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی شەنگال و گەلی ئێزیدیمان، بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی، مرۆیی و نێودەوڵەتییە."

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×