بڕیارەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ داشکاندنی قەرزی کەڵەکەبووی هاوبەشانی کارەبا لە ڕیی ئی-پسوولەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، جێبەجێکردنی بڕیاری داشکاندنی 50٪ بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی کەڵەکەبووی پێش پرۆژەی ڕووناکییان لەسەرە دەستپێدەکات.
پارەدان لە ڕێی ئی-پسوولەوە دەبێت کە لەمڕۆوە کەوتووەتەوە کار.
پێشتر وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندبوو، ئەم داشکانە لە 3ی ئاب تا 10ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و هاوبەشان دەتوانن لەو ماوەیەدا قەرزەکانیان بدەنەوە و ئەم دەرفەتەش تەنیا بۆ یەکجاەر و دواتر نوێ ناکرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم داشکاندنە بۆ دوایین جارە ئەنجامبدرێت لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی کە تییایدا هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی و دەرەوەی ڕووناکی دەتوانن بەم ڕێژانە سوودمەندبن:
– 50٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی
– 25٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە.
دوای تەواوبوونی ئەو دەرفەتە، بڕینی کارەبا لەسەر نەدانەوەی قەرزی کەڵەکەبوو دەستپێدەکات.