مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
  2026-08-03     

هاوكات لەگەڵ سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سوریا و كۆبونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی ئەو وڵاتە، بڕیارە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدەش ئەمڕۆ بچێتە دیمەشق و لەگەڵ هەردوكیان كۆببیتەوە.

ئاوێنە: كەناڵی ڕوناهی تیڤی لە ڕۆژاڤای كوردستان لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دوشەممە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بگاتە شاری دیمەشق و ڕۆژی سێشەممە فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریائەنجام دەدات.

لەلایەكی دیكەوە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیی بەڕێز ئەحمەد شەرع، سەرۆکی كاتی سوریا، سەردانی دیمەشق دەکات.

لە سەردانەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسۆکانی هاريکاریی هاوبەش و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

دوێنی یەكشەممە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەرۆكایەتی هەرێمی كورستان بە خەندانی ڕاگەیاند، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سوریا لە بەرنامەی كاردایە، بەڵام هێشتا وادە و وردەكارییەكانی سەردانەكە بڕیاری كۆتایی لە بارەوە نەدراوە.

هاوكات ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) كە میدیای فەرمی ئەو وڵاتەیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع، ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات، کە بە سەردانێکی فەرمی لە سوریایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە هەردولا کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن و تێیدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو لا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش بکەن، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا.

بەگوێرەی میدیای فەرمی سوریا، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان هەردولا و گەڕان بەدوای ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی هاوکارییەکان دێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی لە کاتێکدایە کە دوای جەنگێکی سێ هەفتەیی لە سەرەتای ئەمساڵدا، ڕێککەوتنێک لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا بۆ داننان بە مافەکانی گەلی کورد و تێکەڵکردنەوەی هێز و دامەزراوە کارگێڕییەکان واژۆ کراوە، ئەم کۆبونەوەیەش وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع ڕایگەیاندبو کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە خاوی بەرەوپێش دەچێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×