ئێران ڕەتیدەکاتەوە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا بێت
  2026-08-03     

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ عومان بە جددی بەردەوامن و سەرنجی سەرەکی لەسەر مسۆگەرکردنی سەلامەتی کەشتیوانییە لە گەرووی هورمزدا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا ڕایگەیاند “بۆ ئەوەی تێگەیشتنی هەڵە نەبێت، دەبێت بڵێم کە ئێستا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین؛ دانوستانەکان لەگەڵ عومانە.” ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانج لەم دانوستانانە گەیشتنە بە “لێکتێگەیشتنێک لەسەر ڕێگایەک کە هاتوچۆی سەلامەتی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە مسۆگەر بکات.”

وتیشی: “هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە ڕێگایەک لە زووترین دەرفەتدا دیاری بکەین، بە ڕاوێژ و هاوکاری لەگەڵ عومان، کە بەزوویی کاتی دەبێت و لەسەر بنەمای ئەو ڕێگایە دەتوانین سەلامەتی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دابین بکەین”.

بەقایی ئەم دانوستانەی بە “دوو قۆڵی لە نێوان دوو دەوڵەتی کەنار دەریاکان” ناوبرد و جەختی کردەوە کە سەرنجی دانوستانەکان لەگەڵ عومان تەنیا لەسەر گەرووی هورمز دەبێت. سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکاش وتی: “دەبێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا بزانین دۆخەکە چ ئاراستەیەک دەگرێتەبەر.”

سەبارەت بەو هەواڵانەی کە باس لە نێوەندگیری چین دەکەن لەسەر گەرووی هورمز لە نێوان ئێران و ئەمریکا، بەقایی ڕەتیکردەوە و ڕوونیکردەوە: “ناوبژیوانی بابەتەکانی پەیوەست بە ئێران و ئەمریکا پاکستانە، قەتەریش هاوکارە.”

هەروەها ڕایگەیاند، “چین هاوبەشی نیگەرانییەکانی ئێمەیە سەبارەت بە چڕبوونەوەی ڕەفتارە تاکلایەنە وێرانکەرەکەی ئەمریکا. چین نیگەرانە لە پەرەسەندنی ناسەقامگیری و ململانێکان لە ناوچەکەدا. دۆستانی چینی هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی دۆخەکە بەرەو هەڵکشان نەچێت. چین وەک هەموو وڵاتان هاوکاری دەکات، بەڵام بڵێین ناوبژیوانێکی نوێ هەیە، وا نییە.”
سەبارەت بە بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ کە گوایە بڕیارە دانوستان لەگەڵ ئێران “لەمڕۆوە” دەستپێبکات، بەقایی وتی: “ئەمڕۆ عەباس عێراقچی بۆ زیارەتی ئەربەعین دەچێتە عێراق؛ گەشتێکی شەخسییە و هەموو دۆستانی دانوستانکار لە ئێرانن.”

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: “ئەوەی دەتوانێت ڕێگری لە دوژمن بکات لە پەرەسەندنی خراپەکاری بەرامبەر ئێران، جگە لە دەسەڵات و خۆڕاگری ئێران هیچی تر نییە.”

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×